Loading...
ئینگلتەرا

وادەی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان لە ئینگلتەرا راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا-ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا رایگەیاند لە رۆژی سێ شەممەوە یارییەکانی خولی پلە یەک دەست پێدەکەنەوە.

دوابەدوای کۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێسی دووهەم، سەرجەم یاری و چالاکییە وەرزشییەکانی بەریتانیا راگیران، بەڵام ئەمڕۆ بی بی سی رایگەیاند لە سبەی سێ شەممەوە  یارییەکانی خولی پلە یەکی ئینگلتەرا دەست پێدەکەنەوە.

سەبارەت بە پریمەرلیگ لە بەیاننامەی یەکێتییەکەدا هاتووە، کە ئەوان یەک یەک بڕیار لە چالاکییەکان دەدەن و هێشتا وادەی دەستپێکردنەوەی پریمەرلیگیان دەستنیشان نەکردووە.

یەکێک لە ئەگەرەکان دواخستنی هەفتەی داهاتووی پریمەرلیگە بەهۆی نەبوونی پۆلیسی پێویست بۆ پاریزگاریکردن لە یارییەکان و سەرقاڵبوونی زۆربەی هێزەکانیان بە پرسەی شاژن لە ١٩ی ئەم مانگەدا.

هاوکات یارییەکانی وێڵز و ئێرلەنداش لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکەنەوە بەڵام سەرجەم یارییەکانی ئەم هەفتەیە بە خولەکێک بێدەنگی دەست پێدەکەن و یاریزانان پەڕۆی رەش دەبەستن.

Back to top button