Loading...
ئیسپانیا

دێمبێلێ دان بە راستییەکاندا دەنێت لەسەر پێکانەکانی پێشووی

Yariga App

یاریگا-عوسمان دێمبێلێ دان بە بەوەدا دەنێت وەکو پێویست مەشقی نەکردووە و ئەمەش هۆکاری پێکانەکانی بووە لە رابردوو دا

عوسمان لە باشترین ئاستیدایە و ماوەیەکە دوورە لە پێکان، سەبارەت بە هۆکارەکەی بۆ موندۆ و سپۆرت وتی “پێکانم زۆر بوو چونکە پێشتر وەک پێویست مەشق و کارم نەدەکرد بۆ پاراستنی خۆم، ئەگەر بتەوێت ببیتە یاریزانێکی باش دەبێت لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگاش بەردەوام کار بکەیت و بەهرە بەتەنیا بزانین، پێشتر ئەمەم نەدەزانی.  ئێستا روونە ئەگەر بەجدی کار نەکەیت چێژ لە تۆپی پێ نابینیت چونکە خولەکەکانی یاریکردنت کەمتر دەبنەوە و زووتر تووشی پێکان دەبیت. ئێستا زۆر بەهێزترم لە جاران”.

دێمبێلێ بووەتە بەشێکی گرنگی پێکهاتەی سەرەکی بارسا و ئەوەشی ئاشکراکرد کە بەهۆی چاڤییەوە ماوەتەوە لە یانەکە.

Back to top button