Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

بە هۆکارێکی سەیر یەکەم یاری ئاوبامیانگ لەگەڵ چێڵسی دوادەکەوێت

Yariga App

یاریگا-پیێر ئێمیریک ئاوبامیانگ دەبێت ماوەیەک چاوەڕێ بکات بەر لەوەی بتوانێت یەکەم یاری خۆی بە درێسی چێڵسییەوە ئەنجام بدات.

هێرشبەرە گابۆنییەکە لە کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەدا روویکردە ستامفۆرد بریج، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ماسکێکی پارێزەر بۆ چەناگەی ، ناتوانێت بەشداری مەشق و یارییەکان بکات.

ئاوبا و خێزانەکەی رووبەرووی هێرشێکی چەکداری بوونەوە لە کاتالۆنیا و تێیدا ناوبراو چەناگەی شکا، تۆماخ توخێلی راهێنەریش رایگەیاند کە ئەو تەنها کاتێک دەتوانێت پەیوەندی بکات بە مەشقەکان کە ماسکەکەی ئامادە بێت ئەمەش کاتی دەوێت و ئەم هەفتەیە ئامادەنابێت.

گۆڵکارە بە ئەزموونەکە بەرامبەر بە ١٢ ملیۆن دۆلار لە بارسێلۆناوە گوێزرایەوە چێڵسی.

Back to top button