ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

وردەكاری گرێبەستەكەی ئەنتۆنی لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد

Yariga App

یاریگا-

ئەمڕۆ چوارشەممە یانەی مانچێستەر یۆنایتد گرێبەستی فەرمی ئەنتۆنی بەڕازیلی ڕاگەیاند.

یانە ئینگلیزییەکە لە بەیاننامەیەکدا لە هەژماری فەرمی خۆی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەنتۆنی تا هاوینی 2027 ڕاگەیاند.

ئەنتۆنی دوای پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لە دوو یانەكەی پێشووی پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە كرد ،  لەو ماوەیەدا لە 134 یاریدا 31 گۆڵی تۆمارکرد و 27 گۆڵیشی درووستكردووە بۆ یانەکانی ساوپاولۆ و ئەیاکس ئەمستردام.

هەروەها لە 9 یاریدا بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل دوو گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵیشی درووست كردووە.

ئەنتۆنی بووە پێنجەمین یاریزان كە مانچێستەر یۆنایتد گواسستبێتیەوە ڕیزەكانی لە دوای کاسیمیرۆ و کریستیان ئێریکسن و تێرێل مالاسیا و لیساندرۆ مارتینێز.

بابەتی زیاتر

Back to top button