ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: هاری وینکس روویکردە خولی ئیتاڵی

یانەی سامپەدۆریای ئیتاڵی گواستنەوەی هاری وینکی ناوەڕاستکاری تۆتنهامی راگەیاند.
هاری لە سپێرز وەک گەنجێکی بەهرەمەند دەرکەوت بەڵام هەرزوو ئەستێرەی بەختی کوژایەوە و لەگەڵ هاتنی ئەنتۆنیۆ کۆنتیش بەر کەنارخرا.
گواستنەوەکەی هاری بە خواستنە بۆ وەرزێک بەڵام هێشتا روون نیە سامپەدۆریا مافی کڕینەوەی هەمیشەیی ئەو یاریزانەی هەیە یاخود نا.
وینکس دەرچووی ئەکادیمیای تۆتنهامە و ١٢٨ یاری بۆ تیمی یەکەم ئەنجامداوە لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا.