Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ناینگۆڵان: هەڵەم کرد رۆمام جێهێشت

Yariga App

راجا ناینگۆلان پەشیمانە لە جێهێشتنی رۆما  بەڵام رەتیدەکات بگەڕێتەوە.

یاریزانە بەلجیکییەکە، ساڵانێک وەک یەکێک لە  ناوەڕاستکارە باشەکانی خولی ئیتاڵی بەڵام دوای جێهێشتنی رۆما بەهەمان ئاستەوە نەبینرایەوە.  ئێستا تەمەنی ٣٤ ساڵە و یاری بۆ رۆیاڵ ئانتوێرپی وڵاتەکەی دەکات، ناوبراو ئەمڕۆ وتی “ئەم شارە منی خۆش دەوێت بە هێندەی ئەوەی کە من خۆشم دەوێت، هەمیشە دڵخۆش دەبم کە دێمە ئێرە و هەڵەم کرد رۆیشت، نابێت خۆت بۆ هیچ کەسێک بگۆڕیت و بەداخەوە من بڕیارێکم دا کە تا ئەمڕۆ پەشیمانم. دەزانم هاندەران حەز دەکەن بگەڕێمەوە بەڵام ئەوەی هەیە تەنیا پڕوپاگندەیە و ئەگەری گەڕانەوەم نیە”.

دوابەدوای پێکانە سەختەکەی ڤیناڵدۆمی یاریزانی نوێی رۆما، دەنگۆی ئەوە هەبوو ناینگۆڵان بۆ جێگرتنەوەی بگەڕێتەوە یانەکەی پایتەخت.

Back to top button