Loading...
ئینگلتەرا

راول خیمینێز هۆکاری ئاهەنگ گێڕان لەسەر شێوەی چەتەی دەریا ئاشکرادەکات

Yariga App

راول خیمینێز هێرشبەری یانەی وۆڵڤەرهامپتن باسی هۆکاری ئاهەنگ گێڕانەکەی دەکات لە کاتی گۆڵ کردن کە لەسەر شێوەی چەتەی دەریاییە.

راول بە چەند خولەکێک بەر لە کۆتایی یارییەکەی پریستۆن لە قۆناغی دووهەمی جامی کاراباو، گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد و دواتر هەمووان دۆش دامان لەوەی دوو پارچەی چەتەی دەریای بەکارهێنا بۆ  ئاهەنگ گێڕان.

ناوبراو پرسیاری ئەوەی لێکرا دوای یارییەکە و وتی “لە راستیدا، لە کاتی خۆئامادەکردن بۆ ئەم وەرزە چەند شێوازێکی جیاوازی ئاهەنگ گێڕانم ئامادەکردووە جگە لەمەش، هیوادارم بتوانم گۆڵ تۆماربکەم تاوەکو هەموو ئەو ئاهەنگ گێڕانانە تاقی بکەمەوە”.

گورگەکان لە سێ یاری تەنها یەک خاڵیان هەیە لە پریمەرلیگ و راولیش تا ئێستا بە بێ گۆڵە لەو خولەدا.

Back to top button