خولهکانی دیکە
یانەی ئایاکس ئامادەیە دەستبەرداری هێرشبەرەکەی بێت
یاریگا–
ئانتۆنی ماتیۆس، هێرشبەری بەرازیلی یانەی ئایاکسی هۆڵەندا ماوەیەکە بووەتە ئامانجی یەکەمی ئەم هاوینە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و یانە هۆڵەندیەکەش ئامادەیە دەستبەرداری یاریزانەکەی بێت.
رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە لاوەکەی یانە هۆڵەندیەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە گەیشتووەتە رێکەوتن، بەڵام بەهۆی ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، ناتوانێت بە ئارەزوی خۆی یانەکەی جێبێڵێت و، دەنگۆیەکیش هەیە بەهۆی پێداگیریەکانی بۆ پەیوەندی کردن بە یانە ئینگلیزیەکە، بەشداری راهێنانەکانی ئەم دواییەی یانەکەی نەکردووە.
سەرچاوەکە زانیاری ئەوەشی دەستکەوتووە، کارگێری یانەی ئایاکس ئامادەن بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ، دەستبەرداری هێرشبەرە بەرازیلیەکەیان بن.