ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
نیوکاسڵ لە ئەستێرەیەکی مەدرید نزیک دەبێتەوە

یاریگا-یانەی نیوکاسڵ یونایتد لە ئێستادا نزیکترین یانەیە لە مارکۆ ئاسێنسیۆی یاریزانی ریاڵ مەدرید.
بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، مەدرید دەیەوێت ئەو یاریزانە بفرۆشێت چونکە تەنها یەک وەرز لە گرێبەستەکەی ماوە و ناشیەوێت تازەی بکاتەوە.
پێشتر یانەکانی لیڤەرپوول و ئەیسی میلان لە خوازیارەکانی ئەو یاریزانە بوون، بەڵام بەگووتەی سەرچاوەکە ئێستا نیوکاسڵ چاوەڕوانکراوترین یانەیە کە بتوانێت هێرشبەرە ئیسپانییەکە بەدەست بهێنێت.
لەباری پەیوەندیکردن بە ماگپایسەوە، ئەمە دەبێتە دووهەم یاریزان کە نیوکاسڵ لە میلانی بڕفێنێت پاش سڤێن بۆتمانی بەرگریکاری لیل.