ئهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
چاڤی داوای دوو بەرگریکاری کردووە
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2022/07/7A3580A6-C460-4F39-8D71-8EF1D2270FB3-780x470.jpeg)
یاریگا–
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە جولیس کوندێ لە سێڤییا مارتینێز لە ئاتلێتیک بلباو بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی بلاوگرانا داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، بۆ ئەوەی هێلی بەرگری یانەکەشی زیاتر توکمەتر بکات، پێویستی بە دوو بەرگریکار هەیە و ئەو دوو بەرگریکارەشی بە یانەکەی ناساندووە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە تێچووی ئەو دوو بەرگریکارە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆیە.
یانەی سێڤییا لە پێناو دەستبەرداربوون لە کوندێ داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بلباوش بۆ یاریزانەکەی داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات.