ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
بەرگریکارێکی ئینتەر لە راداری چێڵسی دایە

یاریگا-یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی دێنزل دەمفریس بەرگریکاری ئینتەرمیلان دەدات.
دەمفریس تەنها وەرزێک لەمەوبەر لە ئایندهۆڤنەوە گوێزرایەوە بۆ ئینتەر بەڵام لەم هاوینەدا بەردەوام دەنگۆی رۆیشتنی باس دەکرێت. بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرتیش گفتوگۆکانیان لەگەڵ چێڵسی دەست پێکردووە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئینتەر نرخی ئەو یاریزانەی بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە و ئەم نرخەش بەلای چێڵسییەوە زۆرە بەڵام لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبن و هەوڵی رازیکردنی ئینتەر دەدەن لە نرخەکەی کەمبکاتەوە.