ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
فابریگاس دەچێتە پلە دووی ئیتاڵیا

یاریگا-سیسک فابریگاس گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی کۆمۆ کە لە خولی پلە دووی ئیتاڵیا یاری دەکات.
فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار ئاشکرایکرد، فابریگاس و کۆمۆ لەسەر گرێبەستێک بۆ دوو وەرز رێککەوتوون. مانگی هەشت فابریگاس دەگاتە ئەو یانەیە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.
فابریگاس تەمەنی گەیشتووەتە ٣٥ ساڵ و لە ٢٠١٩، چێڵسی بەرەو مۆناکۆ جێهێشت، بەڵام لە ٢٠٢٢ هیچ یارییەکی بۆ تیمی یەکەمی مۆناکۆ ئەنجام نەداوە.
ئەمەش دەبێتە یەکەم تاقیکردنەوەی ئەو یاریزانە لە خولی ئیتاڵی پاش ئەزموونکردنی خولەکانی ئیسپانی، ئینگلیزی و فەڕەنسی. رەنگە کۆتا ئەزموونیشی بێت.