Loading...
ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان چێلسی و ئینتەر بۆ لوکاکو

Yariga App

یاریگا-یانەکانی چێڵسی و ئینتەر گەیشتنە رێککەوتنێکی نوێ لەسەر داهاتووی رۆمیلو لوکاکو.

هێرشبەرە بەلجیکییەکە هاوینی ئەمساڵ بە خواستن گەڕایەوە ئینتەر بۆ ماوەی یەک وەرز، بەڵام ئەمڕۆ دەیلی مەیل ئاشکرایکرد، لە ئێستاوە هەردوو یانە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی گرێبەستەکەی بە خواستن بۆ وەرزی دووهەمیش درێژبکرێتەوە.

لوکاکو بە٧ ملیۆن پاوەند بۆ وەرزێک گەڕاوەتەوە ئینتەر، هێشتا دیار نیە بۆ وەرزی دووهەمیش بەهەمان بڕە پارە دەبێت یاخود نا.

یانە لەندەنییەکە هەوڵیدا بەیەکجاری لوکاکو بفرۆشێت بەڵام موچە زەبەلاحەکەی کە ٢٠٠ هەزار پاوەندی هەفتانەیە رێگربوو لەوەی هیچ یانەیەک بوێرێت هەوڵی کڕینی هەمیشەیی بدات.

Back to top button