دیبالا هۆکاری هەڵبژاردنی رۆما ئاشکرادەکات

ئەمڕۆ یانەی رۆما بەفەرمی گواستنەوەی پاولۆ دیبالای بۆ ریزەکانی راگەیاند و ئەو یاریزانەش باسی هۆکاری هەڵبژاردنی گورگەکان دەکات.
دیبالا لە نێوان ئینتەر و ناپۆلی دا بوو بەڵام پەیوەندییەکی خۆزێ مۆرینهۆ ئەو یاریزانەی بۆ رۆما پەلکێشکرد. ئەمڕۆش بۆ میدیای فەرمی رۆما، دیبالا وتی
“ئەو رۆژانەی کە بوونە هۆی ئەوەی من ئەمڕۆ ئەم گرێبەستە واژۆبکەم زۆر پڕ جۆش و خرۆش بوون، ئەو خێرایی و گرنگی پێدانەی رۆما، جیاوازییەکەی دروستکرد و کە زانیم چەندە منیان لا گرنگە بڕیارم دا بێمە ئێمە، من پەیوەندی بە یانەیەک دەکەم کە لە گەشەدایە، لێرە بناغەیەکی باش بۆ داهاتوو بنیاتنراوە و خاوەنی خۆزێ مۆرینهۆیە کە شانازییە بۆ من کاری لەگەڵ بکەم. وەکو رکابەریش هەمیشە بە گەورەیی سەیری ئەو کەشەم کردووە کە هاندەرانی رۆما دروستییان کردووە و بەپەرۆشم بیان بینم”.
دیبالا بێ بەرامبەر روویکردە رۆما پاش بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤی، رێککەوتنە تازەکەشی بۆ ماوەی سێ وەرزە.