یاریگا-
لیۆن گۆرتێسکا، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەهۆی پێکان نزیکەی شەش بۆ هەشت هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی باڤارییەکان لە ئەژنۆی چەپی تووشی پێکان بووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە نزیکەی شەش تاوەکو هەشت هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.
گۆرتێسکا بەشداری ئامادەکارییەکانی یانەکەی ناکاتەوە و چەند هەفتەی سەرەتای بۆندزلیگاش بەشداری ناکات.