ئینگلتەرا
چێڵسی تۆم گلیک وەک بەڕێوبەری نوێ دیاری دەکات

یانەی چێڵسی ئینگلیزی رایگەیاند تۆم گلیک دەبێتە بەڕێوبەری وەرزشی و بازرگانی یانەکە.
تۆم پێشتر لە مانچێستەر سیتی رۆڵێکی هاوشێوەی هەبووە و جێگەی مارینا گرانۆڤۆسکایا دەگرێتەوە کە لە پاڵ پیتەر چیک و چەند بەرپرسێکی دیکە دەستییان لە پۆستەکانیان کشاندووە، پاش فرۆشتنی چێڵسی بە تۆد بۆیلی گەورە بازرگانی ئەمریکی.
ناوبراو بەرپرسی سەرەکی دەبێت لە بەڕێوەبردنی کارەکانی رۆژانەی چێڵسی، پلاندان بۆ لایەنی دارایی و سەرجەم داهاتەکانی یانەکە. گلیک تەمەنی تەنها ٣٠ ساڵە و پێشتریش لە یانەکانی مان سیتی و دێربی کاونتی هەمان رۆڵی گێڕاوە.