ئهڵمانیائهوروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
بارسێلۆنا و مان سیتی و بایرن کێبڕکێی لەسەر یاریزانێک دەکەن
یاریگا–
بێرنا سۆسا، بەرگریکاری بالی چەپی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانیا بووەتە ئامانجی یانەکانی بارسێلۆنا و بایرن میونشن و هەروەها مانچێستەر سیتی.
رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی شتوتگارت بووەتە ئامانجی سێ یانە گەورەکەی ئەوروپا و یانەکەشی ئامادەیە بەرامبەر 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بەرگریکارە کڕواتیەکەی بێت.
سۆسا وەرزی رابردوو ئاستێکی باشی لەگەڵ یانەکەی پێشکەش کرد و توانی دوو گۆڵ و نۆ ئاسیست تۆمار بکات.