ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
داهاتووی دیبالا لە نێوان دوو یانە ماوەتەوە

یاریگا-پاولۆ دیبالا نزیکە لە یەکلاکردنەوەی داهاتوویی و پەیوەندیکردن بە یەکێک لە یانەکانی رۆما یاخود ناپۆلی.
هەردوو یانە راستەوخۆ پەیوەندییان بەو یاریزانەوە کردووە و بەڵێنی گەورەیان پێداوە. لە ناپۆلی، دی لاوریێنتێسی سەرۆکی یانەکە پێی گووتە لێرە دەبیتە پاڵەوان و ئەستێرەی یەکەمی یانەکەمان، خۆزێ مۆرینهۆش لە رۆماوە پەیوەندی پێوەکردووە و باسی سەرکەوتویی پڕۆژەکەیانی بۆ کردووە پاش بردنەوەی خولی کۆنفرانس لە وەرزی رابردوو.
جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ناودار دەڵێت ئەو موچەیەی پێشکەشیان کردووە نزیکەی ٤.٥ ملیۆن یۆرۆیە و کەمترە لە داواکارییەکانی ئەو یاریزانە کە ٦-٧ ملیۆنە بەڵام داهاتووی دیبالا لە نێوان یەکێک لەو دوو یانەیە دەبێت.