ئیتاڵیا
ئارسەر لە یۆڤی دوورخرایەوە

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس چیتر ئارسەری ناوەڕاستکاری یانەکەی ناوێت و لە گەشتی خۆئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دوورخرایەوە.
یۆڤی گەشتی ئەمریکا دەکات و هۆکاری سەرەکی دوورخستنەوەکەی بە پێکان لە قەڵەمدراوە بەڵام فوتبۆڵ ئیتاڵیا دەڵێت، ئەمە راست نیە و ناوبراو لەپلانەکانی راهێنەردا نیە بۆ وەرزی نوێ، یانەکە چاوی لە فرۆشتنە بە یەکجاری بێت یان بە خواستن چونکە هیچ متمانەیەکی راهێنەری نیە.
موچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە پێنج ملیۆن یۆرۆیە و بە کەمی لە یارییەکاندا دەبینرێت، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ئەگەری ئەوە هەیە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا یاخود بچێتە پریمەرلیگ.