یاریگا–
رێکخەرانی مۆندیالی قەتەر هۆشداری دەدەن هەر کەسێک ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت، بۆ ماوەی پێنج رۆژ کەرەنتین دەکەن.
رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، رێکخەرانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر بریاریانداوە، هەر یاریزانێک یان هاندەر و گەشتیارێک، کاتێک بە مەبەستی بینینی مۆندیالی سەردانی وڵاتی میواندار دەکات، دەبێت بەڵگەی ڤاکسینی کۆرۆنای لەگەڵ بێت، بە پێچەوانەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە هۆتێلەکەی کەرەنتین دەکرێت.
مۆندیالی قەتەر مانگی یازدەی ئەمساڵ دەست پێدەکات و چاوەڕێ دەکرێت هامدەرێکی زۆر لە سەرتاسەری جیهان گەشتی ئەم وڵاتە بکات.