ئهوروپائیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
یوڤێنتوس ئۆفەرێكی دیكەی پێشكەشی دی ماریا كرد
یاریگا-
ئیدارەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی هەوڵەكانی دەستپێكردووەبە مەبەستی گواستنەوەی ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.
دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان دی ماریا ڕیزەكانی یانەكەی جێهێشت.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: یوڤێنتوس ئۆفەرەكەی خۆیان بۆ گواستنەوەی دی ماریا باشتر كرد ، كە گرێبەستەكەیان بۆ ماوەی ساڵێكە و نوێكردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێكی دیكە.
هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە هێشتا یاریزانەكە هیچ وەڵامێكی نیە و ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ڕاهێنەر دەیەوێت بیگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەكەی.