هەڵبژاردەی کوردستان رووبەرووی جەزائیر دەبێتەوە لە قۆناغی ١٦ی جامی جیهانی ئەلیکترۆنی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان.
کوردستان لە پاڵ ئینگلتەرا خۆی گەیاندە ئەو قۆناغە پاش کۆکردنەوەی ١٢ خاڵ لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا. عێراقیش رووبەرووی گواتیمالا دەبێتەوە. لە باری بردنەوەی یارییەکانی ئەم قۆناغەدا کوردستان و عێراق رووبەرووی یەکدەبنەوە.
تەواوی تیروپشکەکە بەم جۆرە بوو و یارییەکان رۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچن