بازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
بەڕێوبەری لیۆن: گەڕانەوەی لاکازێت بەردی بناغەی سەردەمێکی نوێ یە
یاریگا-ڤینسنت پۆنسۆت بەڕێوبەری گشتی یانەی لیۆن خۆشحاڵە بە گەڕانەوەی ئەلیکساندەر لاکازێت و بە سەردەمێکی نوێ ناودەبات.
ئەمڕۆ راگەیەندرا هێرشبەرە فەڕەنسییەکە ئارسناڵ جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە یانە دێرینەکەی، پۆنسۆتیش لەوبارەیەوە وتی “ئێمە دەگەڕێین بۆ ئەو یاریزانانەی دین ئێن ئەی لیۆن یان تێدایە، هێنانی یاریزانێک کە پێشتر لێرە بووە ئەو کارە ئاسانتر دەکات، ئێمە بناغەی سەردەمێکی نوێ مان داناوە و ئەلێکس یەکەم بەردە و چاوەڕوانی هاتنی یاریزانی زیاتر بن. ئێمە سوپاسی دەکەین کە گەڕایەوە لە کاتێکدا بەشداری خولە ئەورووپییەکان نین”.
لاکازێتیش ئاشکرایکرد بە مووچەیەکی کەمتر رازی بووە و وتی “خۆشەویستم بۆ لیۆن هێندە زۆرە ئامادەبووم بە مووچەیەکی کەمتر بگەڕێمەوە”.