ئه‌مریکائینگلتەراگرنگترین

کارلۆس تێڤێز بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن هێنا

Yariga App

ئەمڕۆ کارلۆس تێڤێز لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا وازهێنانی یەکجاریی لە یاریکردن راگەیاند.

تێڤێز ماوەی یەک ساڵە دوورە لە یاریکردن  پاش جێهێشتنی بۆکا جونیۆرز بۆ سێهەم جار لە مانگی شەشی ساڵی رابردوودا، سەرەنجام ئەمڕۆ هۆکارەکەی خستەروو ووتی ”

“یاریم بۆ کەس نەکرد پاش ئەوەی هاندەری یەکەمم لەدەستدا، ئۆفەری زۆرم بۆ هات بەڵام نەمتوانی یاری بکەمەوە پاش لەدەستدانی باوکم، پارساڵیش قورس بوو یاری بکەم بەڵام دەمتوانی باوکم ببیننم. ماوەی ٢٠ ساڵە لە یاریگاکاندام و بە هەموو توانای خۆمەوە یاریم کردووە، زۆر ئۆفەریشم بەدەست گەیشت لە نێویاندا لە ئەمریکاوە بەڵام ئێستا کاتی وازهێنانە”.

باوکی تێڤێز لە مانگی دووی ٢٠٢١دا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، بەمەش کۆتایی بە کاروانە دوورودرێژەکەی ئەو یاریزانە هات پاش یاریکردن بۆ بۆکا جونیۆرز، وێستهام، مان سیتی، مان یونایتد, یوڤێنتۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button