یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یەكێك لە ئەستێرە لاوەكانی بارسێلۆنا ڕۆشتنی خۆی لە یانەكەی ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشكرایكرد فێران جۆتگێلا بڕیاری كۆتایی خۆیداوە و لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ڕیزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە یاریزانەكە بە گرێبەستێكی هەمیشەیی ڕیزەكانی یانە كەتەلۆنییەكە جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە كلۆب برۆجەوە دەكات لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ، هەموو شتێكی لەگەل بارسێلۆنا كۆتایی پێهێناوە.
چاوەڕوان دەكرێت بە شەش ملیۆن یۆرۆ یاریزانە لاوەكە پەیوەندی بە ڕیزەكانی كلۆب برۆجەوە بكات.