یاریگا-
سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دوای یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا داهاتووی خۆی یەكلا دەكاتەوە.
ناوی مانێ بە بایرن میونشنەوە بەستراوەتەوە ، بە تایبەت لە ئەگەری ڕۆشتنی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی و سێرجی گنابری لە ڕیزەكانی یانەكە.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئەڵمانی مانێ ڕەتیكردووەتەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ ڕێدز نوێ بكاتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە پاڵەوانی بۆندسلیگاوە بكات.
ئەستێرە سەنیگالیەكە دەیەوێت دوای یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی لە هاوڕێكانی بكات و پەیوەندی بە بایرنەوە بكات.