ئایا دەچیتە ڕیاڵ مەدرید؟ مانێ وەڵام دەداتەوە
یاریگا-
سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە كەئایا پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە دەكات.
گرێبەستەكەی مانێ لەگەڵ لیڤەرپول لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت و تا ئێستاش نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
كاتێك پرسیارەی لێكرا ئایا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ناكەیت مانێ ووتی: پرسیارێكی جوانە، بەڵام ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە كە لە ئێستادا تەنها بیرمان لای یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگە، بۆ من و هاندەرانی لیڤەرپولیش ئەوە گرنگترین شتە.
هەروەها ووتیشی: هەموو شتەكانی دیكە گرنگ نین بۆم ، گرنگ ئەوەیە چی لە تواناماندا بێت بەكاری بهێنین تا بتوانین لە یاری كۆتاییدا براوە بین.
وا بڕیارە ڕۆژی شەممە كاتژمێر 22:00 هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.