بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس ئامادەیە دەستبەرداری نێیمار ببێت

یاریگا-یانەی پاریس سان جێرمان بڕیاریداوە ئەگەر گرێبەستێکی باشی پێشکەشبکرێت، ئەوا دەستبەرداری نێیمار داسیلڤا دەبێت.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە  بەهۆی ئەوەی پێناچێت هیچ یانەیەکی دیکە هەمان موچەی پێبدات بەڵام بەگوێرەی لێ ئیکویپ پاش ئەوەی پاریس توانی مانەوەی ئێمباپێ مسۆگەر بکات بڕیاریانداوە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن.

هەرچەندە باس لە هۆکارەکەی نەکراوە بەڵام موچەکەی، پەیوەندییە ئاڵۆزەکەی لەگەڵ هاندەران و هەروەها پێکانە بەردەوامەکانی دەکرێت هۆکاربن.

نێیمار لەم وەرزەدا بەردەوام لەلایەن هاندەرانی یانەکەیەوە دژایەتی کرا و کۆتا لێدوانیشی لەوبارەیەوە ئەوە بوو “باشترە هاندەران خۆیان ماندوو نەکەن چوونکە تا سێ ساڵی دیکە گرێبەستم هەیە و دەمێنمەوە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button