یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئەمڕۆ سێشەممە ئاشكرایانكرد تۆد بۆیلی سەرۆكە نوێیەكەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی سێ یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای دەوێت.
چاوەڕوان دەكرێت لە داهاتوویەكی نزیكدا بۆیلی پۆستی سەرۆكایەتی یانەی چێڵسی وەربگرێت لە دوای ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ كە 19 ساڵ سەرۆكی یانە لەندەنیەكە بوو.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی سەرۆكەكەی چێڵسی دەیەوێت دووبارە یانەكە بونیاد بنێتەوە بە سێ یاریزانی سەرەكی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بۆیلی دەیەوێت هەریەك لە هاری ماگوایەر بەرگریكاری مانچێستەر یۆنایتد و دێكلان ڕایس ناوەڕاستكاری وێستهام و هاری كەین هێرشبەری یانەی تۆتنهام بگوازێتەوە.