یاریگا–
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووەتە ئامانجی هەردوو یاریزانی ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی واتە سێزار ئازپلیکویتا و مارکۆس ئالنسۆ.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرریڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هەردوو بەرگریکارەکەی بلوز بریاریانداوە گرێبەستەکەیان نوێ نەکەنەوە و، بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت یانە کەتەلۆنیەکە بەم زووانە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەیان دەست پێبکات.
ئالۆنسۆی بەرگریکاری چەپی چێڵسی وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بەڵام ئازپلیکویتای بەرگریکاری راست ئەم هاوینە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.