ئاسیاعێراق

یانەی قوەی جەوی دوا یاری خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیائەنجامدەدات

Yariga App

ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆتا یاری خۆیدا، یانەی قوەی جەوی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا کاتژمێر 11:15خولەك لە یاریگای ( مەلیک فەهد ) لە وڵاتی سعودیە ڕووبەڕووی یانەی مۆمبای سیتی هندی دەبێتەوە کە لە یاری یەکەمیشدا یانە هیندیەکە بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ سەرکەوتنی بەدەست هێنابوو، لەم کۆمەڵە یە یانەی شەبابی سعودی بە پلەی یەکەم و بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردووە، بەڵام یانەی قوەی جەوی دەبێ سەرکەوتن تۆمار بکات کە ئێستا لە پلەی دووەمە بە 7 خاڵ بۆ ئەوەی بتوانێ بە باشترین دووەم سەر بکەوێت، دەربارەی یاریەکەی ئەمڕۆیان ( حەکیم شاکر) ڕاهێنەری یانەی قوەی جەوی وتی ( کاری یەکەممان سەرکەوتنە بۆ قۆناغی داهاتوو، کارمان کردووە لە سەر خاڵی بەهێز و لاوازی تیپی بەرامبەر، هەلێکی مێژووییمان لە بەردەمە تاوەکو سەرکەوین بۆ قۆناغی شازدە، چونکە دەمێکە یانەکانی عێڕاق لەم قۆناغە دابڕاون، سوپاس بۆ وڵاتی سعودیە میوانداریەکی جوانی کرد، کۆمەڵێک یاریزانی لاو و بە ئەزموون مان هەیە دەتوانین سودیان لێوەربگرین)
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا جگە لە خاوەن پلەی یەکەمەکان، 6 لە باشترین یانەکانی پلەی دووەم لە کۆی 10 کۆمەڵە سەردەکەون بۆ قۆناغی شازدەی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button