ئیسپانیا
چاڤی وادەی گەڕانەوەی فاتی ئاشکرادەکات
یاریگا-چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنا ئەو کاتە رادەگەیەنێت کە ئانسو فاتی دەگەڕێتەوە یاریگاکان.
بەگوتەی راهێنەرەکەی کاتالۆنیا، فاتی بە شێوەیەکی ئاسایی مەشقە بە کۆمەڵەکان ئەنجام دەدات و ئەگەر هیچ شتێکی دیکە روونەدات بۆ یارییەکەی بەرامبەر مایۆرکا لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، دەگەڕێتەوە یاریگاکان.
چاڤی باسی کێشەکەی ئەم دواییەی جیرارد پیکێ شی کرد و نەیشاردەوە رەنگە دووربخرێتەوە و وتی “جێگەی داخە کە پیکێ ئەو کێشانەی هەیە، یاریکردن و نەکردنی دەکەوێتە سەر ئەوەی کێشەکانی بۆ کوێ دەڕۆن و دۆخی دەروونی خۆی چۆن دەبێت”
بارسا لەم وەرزەدا هیچ ناسناوێکی بەدەست نەهێنا و ئامانجی ئێستای مسۆگەرکردنی گەیشتن بە خولی پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتووە.