بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 20/4/2022 لە گەڕی 28ـی خولی نایابی عێڕاق یانەی نەورۆز لە نێو یاریگای زانکۆ لە شاری سلێمانی ڕووبەڕووی یانەی زەوڕا ببێتەوە، یانەی نەورۆز لە قۆناغی دووەمی خولەکە تا ئێستا ئەنجامی باشی بە دەست هێناوە بە ڕاهێنەرایەتی ( وەلی کەریم )، بەڵام بۆ یاریەکەی زەوڕا بێ بەش دەبێ لە تواناکانی هەریەک لە یاریزانان ( بنجامین ئۆکۆرۆنکۆ و ئاسۆ ڕۆستەم)ـی گۆڵکاری یانەکە، هەرچی یانەی زەوڕایە شەش یاریە سەرکەوتنی تۆمار نەکردووە و گۆڵیشیان تۆمار نەکردووە.
کاپتنی یانەی نەورۆز ( دیاریاخی ) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ یاریگانێت سەبارەت بە یاریەکە ووتی ( ئێمە ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ یاریەکەی زەوڕا، ئامانجمان بە دەست هێنانی ئەنجامێکی باشە لەم یاریەدا، نەورۆزی قۆناغی دووەم جیاوازە بە تایبەت لە یاریگای خۆماندا، داوا لە هاندەرانی یانەکەمان دەکەم ئامادەبن و هانی یاریزانەکان بدەن بۆ ئەوەی سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار بکەین)
یانەی نەورۆز بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە پلەی چواردەمی خولەکە دێت و یانەی زەوڕاش بە 46 خاڵ ڕیزبەندی پێنجەمی گرتووە.