یاریگا–
رێس جەیمس، بەرگریکاری بالی راستی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، کارگێری شاهانەکان ئامادەکاری دەکات، بۆ ئەوەی هاوینی ئەمساڵ بەرگریکارەکەی بلوز بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، هەرچەندە ئەستەمە یانە ئینگلیزیەکە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، جەیمسی 22 ساڵان ئارەزووی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی ریال مەدریدی هەیە، بەڵام کێشەکەی ئەوەیە تاوەکو 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.