ئهڵمانیائهوروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ
چاڤی: بێگومان لیڤاندۆڤسکی یاریزانێکی گەورەیە
یاریگا–
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا باس لە دەنگۆی گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەکات.
راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئاینتراخت فرانکفۆرت لە یۆرۆپالیگ گووتی ” لیڤا یاریزانێکی گەورەیە، بەڵام من ناتوانم لەسەر دەنگۆکان هیچ بڵێم، ئێمە تەنها بیر لە یاری داهاتوومان لە یۆرۆپالیگ دەکەینەوە “.
چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت کە من لە پرسیارەکانی ئێوە تێدەگەم، بەڵام ئێستا کاتێکی گونجاو نیە بۆ وەڵامدانەوەیان.