ئه‌وروپائینگلتەرا

گومان لە بەشداریكردنی كریستیانۆ دەكرێت لە یاریەكەیان بەرامبەر ئێڤەرتۆن

یاریگا-

گومان لە بەشداریكردنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دەكرێت بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئێڤەرتۆن.

وا بڕیارە ڕۆژی شەممە كاتژمێر 14:30 بە كاتی كوردستان ئێڤەرتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یۆنایتد بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 32ی پریمەرلیگدا.

بەپێی زانیاریەكانی نزیك لە یانەی مانچێستەر یۆنایتد كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەشداری لە ڕاهێنانەكانی دوێنێی یانەكەی نەكردووە و بەوەش گومان لە بەشداریكردنی هەیە لە یاریەكەیان بەرامبەر ئێڤەرتۆن.

دۆن بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی لە یاری پێشووی شەیتانە سورەكان بەرامبەر لیستەر سیتی بەشداری بكات كە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button