ئهوروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بڵاوکرایەوە

یاریگا–
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ یاری بەرامبەر چێڵسی بڵاوکرایەوە و سێ یاریزان دوورخرانەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدرید، لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر چێڵسی بانگهێشتکراون، هەر یەکە لە هازارد، یۆڤیچ و ئیسکۆ دوورخرانەوە و بەشداری یارییەکە ناکەن.
ریال مەدرید شەوی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر، لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی دەبێتە میوانی چێڵسی.