ئەفریقامۆندیال

کارلۆس کیرۆش وازی لە راهێنەرایەتی مسڕ هێنا

Yariga App

یاریگا-کارلۆس کیرۆش راهێنەری پۆرتوگالی ناودار دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی راهێنەرایەتی مسڕ راگەیاند پاش ماڵئاواییان لە جامی جیهانی.

کیرۆش لە تویتەرەوە نوسیوییەتی “خەونەکە کۆتایی هات. لە قوڵایی دڵمەوە دەمەوێت سوپاسی فیدراسیۆنی تۆپی پێی مسڕ بکەم بۆ هەمووشتێک، راهێنەرایەتی ئەو جێگەی شانازی بوو، بۆ ستافەکەم و یاریزانان بەوپەڕی رێزەوە سوپاستان دەکەم بۆ کارکردن و پیشەگەرێتی و هاوڕێیەتیتان”.

کارلۆس جێگەی ستایشی هەمووان بوو کاتێک مسڕی گەیاندە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەڵام سەنیگال بووە  مۆتەکەی ئەو راهێنەرە و لەلایەک لەو ناسناوە و لەلایەکی دیکەش لە جامی جیهانی بێ بەشی کردن.

ناوبراو راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال، باشوری ئەفریقا، ئیمارات، کۆڵۆمبیا و ئێرانی کردووە و لەسەر ئاستی یانەکانیش راهێنەری سپۆرتینگ و ریاڵ مەدرید بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button