گرنگترینیاریگا

میگێل ڤان دام لە ٢٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

Yariga App

یاریگا-ئەمڕۆ یانەی سێرکڵ بروژی بەلجیکی رایگەیاند گۆڵپارێزی یانەکەیان میگێل ڤان دام کۆچی دوایی کردووە.

میگێل هەموو تەمەنی لەگەڵ ئەو یانەیەی خولی سوپەری بەلجیکی بەسەربردووە، لە ٢٠١٦دا راگەیەندرا  تووشی شێرپەنجەی خوێن بوو، دوو جار توانی بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵ ببێت بەڵام لە مانگی نۆی ٢٠٢٠ راگەیەندرا سەرلەنوێ تووشی بووەتە و ئەمجارەیان چارەسەری نیە.

میگێل لە مانگی پێنجی ٢٠٢١ دا بوو بە باوکی کچێک و ئەوەی جیهانی هێندەی دیکە خەمناک کرد، پۆستی هاوسەرەکەیەتی لە ئینستاگرام کە لە زاری کچەکەیەوە نوسیوییەتی

“باوکە ئازیز و خۆشەویستەکەمان بۆ دواین جەنگ بەجێی هێشتین، جەنگێک کە چیتر نەتوانرا براوە بێت، زۆر بەهێواشی جێت هێشتین بەڵام وەک هەمیشە بەهێز بوویت. وەک شێرێک جەنگایت و سوپاسگوزارین کە چ جۆرە کەسێک بوویت و نموونە بوویت بۆ هەمووان. تۆ نیشانت دام شتێک نیە بەناوی دەستبەرداربوون و ئەگەر تروسکاییەک هیوا هەبێت تۆ بڕوایت پێی هەبوو. ئێستا بۆ خۆت پشوو بدە و شایستەی ئەو پشووەیت، ئێستا لە ئازارەکانت رزگارت بوو، بیرت دەکەین. باوشێکی گەرم لە هەردوو کچەکەی ژیانت (کچ و خێزانەکەی). بەهیوای بینینەوەت”.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by KYANA (@kyanadobbelaere)

بابەتی زیاتر

Back to top button