حەفت هەزار هاندەری ناسڕیە دەچنە کەربەلا

بڕیارە لە دواگەڕی خولی یانە پلە یەکانی عێڕاق لە یاریەکی یەکلاکەرەوەدا، سبەی هەر دوو یانەی کەربەلا و ناسڕیە لە یاریگای کۆنی کەربەلا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، کەربەلا لە پلەی یەکەمدایە بە 44 خاڵ و ناسڕیە لە پلەی دووەمدایە بە 43 خاڵ.
یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق دوای هەوڵێکی زۆر لەگەڵ یانەی کەربەلا نەیتوانی یانەکە ڕازی بکات بۆ ئەوەی یاریەکە لە یاریگای کەربەلای نێودەوڵەتی ئەنجامبدرێت و یانەی کەربەلا سوور بوو لە سەر یاریکردن لە یاریگا کۆنەکەی، چاوەڕوان دەکرێت جگە لەو ژمارە زۆرەی هاندەرانی کەربەلا، حەفت هەزار هاندەری یانەی ناسڕیە ڕوو لە شاری کەربەلا بکەن بە مەبەستی پاڵپشتی کردن لە یانەکەیان، بەهۆی نەگونجان و خراپی یاریگا و نە بوونی شوێنی هاندەران، چاوڕوان دەکرێت سبەی کارەسات ڕووبدات لەم یاریگایە.

تا ئەم ساتەش یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لە هەوڵدایە یاریەکە لە یاریگای نێودەوڵەتی کەربەلا ئەنجامبدرێت، بەڵام کەربەلا ڕەتی کردۆتەوە و پێداگیرە لە سەر یاریکردن لە یاریگا کۆنەکەی.