یاریگا–
بەهۆی پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی، گاڤی ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا بووەتە ئامانجی یانەکانی چێڵسی، لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.
رۆژنامەی ئۆلێ وەرزشی بڵاویکردەوە، هەرسێ یانە ئینگلیزیەکە لە ئێستاوە کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارە لاوەکەی بلاوگرانا دەکەن و ئەوان ئامادەن بەرامبەر بەدەست هێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە، پارەیەکی خەیاڵی خەرج بکەن، بەڵام ئەستەمە کارگێری یانەی کەتەلۆنیەکە دەستبەرداری بێت.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە لیڤەرپوول ئۆفەرێکی پێشکەش ئەو یاریزانە کردووە و، ئامادەن ساڵان حەوت ملیۆن پاوەند تەنها وەکو مووچە پێشکەشی بکەن.