Loading...
ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: بارسێلۆنا و سپۆتیفای گەشتنە ڕێككەوتن

Yariga App

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند كە لەگەڵ كۆمپانیای سپۆتیفای گەشتوونەتە ڕێككەوتن بە مەبەستی سپۆنسەریكردنی یانەكە بۆ وەرزی نوێ.

هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند: لەگەڵ كۆمپانیای سپۆتیفای گەشتنە ڕێككەوتن بەمەبەستی سپۆنسەریكردنی یانەكە بۆ وەرزی 2022/2023 و بۆ ماوەی چوار وەرز.

بەپێی بەیاننامەكەی یانە كەتەلۆنییەكە ناوی سپۆتیفای لەسەر درێسی تیمی یەكەم و تیمی خانمان دەبێت بۆ ماوەی چوار ساڵ.

هەروەها ناوی كامپ نۆو دەگۆڕدرێت بۆ كامپ نۆو سپۆتیفای بەپێی ڕێككەوتنی هەردوولا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button