ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

” دوو مانگە گرێبەستی ئێمباپێ ئامادەیە ”

Yariga App

یاریگا
رۆژ لە دوای رۆژ دەنگۆی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهێزتر دەبێت و، بەم دواییەش فابریزیۆ رۆمانۆ هەواڵی نوێ لەسەر ئەم پرۆژەیە بڵاوکردووەتەوە.

رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە ئەمڕۆ ئاشکرای کرد، نزیکەی دوو مانگە گرێبەستی هێرشبەرە فەرەنسیەکەی یانەی پاری سانجێرمانی فەرەنسا ئامادە کراوە، شاهانەکان ئۆفەرەکەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ و بە مووچەیەکی خەیاڵی و، چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیک ئەم یاریزانە بە فەرمی گرێبەستەکەی واژۆ بکات.

ئێمباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستا چەندینجار داواکاری یانەکەی لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی ریال مەدرید، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button