یاریگا–
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا چەند یاریزانێکیان بۆ هاوینی داهاتوو کردووەتە ئامانج، یەکێک لەو یاریزانانەش موسا دیابی فەرەنسیە.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، شاهانەکان ماوەیەکە چاودێری یاریزانە فەرەنسیەکەی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا دەکەن و، ئامانجیانە بۆ هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، یانەی ئەڵمانیەکە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانەکەیان، داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.