چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

ئەگوێرۆ: قسە بۆ رۆژنامە فەڕەنسییەکان ناکەم بەهۆی مامەڵەیان لەگەڵ مێسی

Yariga App

یاریگا-کون ئەگوێرۆ دەڵێت رەتیکردووەتەوە قسە بۆ رۆژنامەیەکی فەڕەنسی بەهۆی ئەو مامەڵە خراپەی میدیاکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ لیۆ مێسی دەکەن.

پاش یارییەکەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید ئەو یاریزانە کەوتە ژێر رەخنەی میدیاکانی فەڕەنسا بەهۆی خراپی ئاستی. ئەگوێرۆ لەوبارەیەوە وتی ” میدیاکان گەمژەن، مێسی یارییەکی زۆر باشی ئەنجامدا ئەمە ناڵێم لەبەر ئەوەی هاوڕێمە بەڵام بەڕاستی باش یاری کرد. راستە لێدانێکی سزای لەدەستدا، دواتر تۆڵەی کردەوە و یارییەکی بەهێزی ئەنجامدا. رۆژنامەیەکی فەڕەنسی داوایان کرد لێدوانیان بۆ بدەم و رەتمکردەوە بەهۆی ئەو مامەڵە نادادپەروەرانەی لەگەڵ لیۆ دەیکەن”.

پاریس توانی بە گۆڵێکی ئێمباپێ لە مەدرید بباتەوە لەو یارییەی مێسی لێدانێکی سزای لەدەستدا و بەشێک لە هاندەران و میدیاکان پێیان وابوو وەک پێویست نەبووە لەو یارییەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button