خوله‌کانی دیکە

ئیسپانیا و پۆرتوگال داوای میوانداریەتی مۆندیالی 2030 دەکەن

Yariga App

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهان بەم دواییە داوای لەو وڵاتانە کردووە کە داوای میوانداریەتی جامی جیهانی 2030 دەکەن، بەفەرمی داواکەیان پێشکەش بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە، هەردوو فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان و هەروەها پۆرتوگال، بەفەرمی داوایان پێشکەش بە فیفا کردووە، بۆیە پێذەچێت مۆندیالەکە بە هاوبەشی لە هەردوو وڵات بکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، پێشتر ئینگڵاندیش داوای میوانداری مۆندیالەکەی کردووە، بەڵام بەم دواییە پاشگەزبونەتەوە و هەروەها ئارجێنتینا و ئۆرۆگوای ئەوانیش داوای میوانداری هاوبەش دەکەن، کەچی تاوەکو ئێستا بە فەرمی داواکەیان پێشکەش نەکردووە.

Back to top button