خوولهکانی دیکە
گۆڕانکاری بەسەر پۆستی یاریکردنی رۆناڵدۆ دێت

یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەوانەیە لە بەردەوامی ئەم وەرزە لەلایەن راهێنەری یانەکەی پۆستی یاریکردنی گۆڕانکاری بەسەردا بکرێت.
رۆژنامەی مانچێستەر ئێڤنینگ نیوز بڵاویکردەوە، رالف راننیک راهێنەری شەیتانە سوورەکان بیر لەوە دەکاتەوە بەهۆی چوونی مارسیال لە یانەکەی و دوورخستنەوەی ماسۆن گرینوۆد، ناچار بێت پۆستی یاریکردنی هێرشىەری پۆرتوگالی یانەکەی کە لە هێلی پێشەوە یاری دەکات گۆڕانکاری بەسەردا بکات و، لەمەودوا ئەو یاریزانە لە لاکان یاری بکات.
کریستیانۆ ئەو کاتەی لە ریزەکانی ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس یاری دەکرد، هەمیشە لە لاکان یاری کردووە، بەڵام دوای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی مان یو، لە هێلی پێشەوە یاری کردووە.