ئەفریقا
ئۆبامیانگ لە هەڵبژاردەكەی دوورخرایەوە بەهۆی كێشەی دڵەوە
یاریگا-
یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقا بڕیاریدا سێ یاریزانی گابۆن نەتوانن بەشداری یاریەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا بكەن.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە یەكێتی تۆپی پێی گابۆن بڵاویكردووەتەوە هاتووە: بەپێی لیژنەی تەندروستی یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقا ” كاف ” یاریزانان پێر ئیمیریك ئۆبامیانگ ، ئەكسێك می و ماریۆ لیمینا دوای چاكبونەوەیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانن بەشداری یاریەكان بكەن.
هەروەها لە بەیاننامەكەشدا ئەوە ئاشكرا كراوە: لە پشكنینەكاندا دەركەوتووە كە كێشەی دڵیان هەیە و كاف نایەوێت هیچ مەترسیەك لەسەر ژیانیان درووست ببێت.