یاریگا-
مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی باس لە ڕۆشتنی دەكات لە ڕیاڵ مەدرید.
لە هاوینی ڕابردوودا بە گرێبەستێكی هەمیشەیی ئۆدیگارد لە ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە ئەرسیناڵەوە كرد ، دوای ئەوەی پێشتر بە شێوەی خواستن یاری بۆ دەكردن.
ئۆدیگارد لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە ووتی: بڕیارێكی ڕاستم داوە بە ڕۆشتنم لە ڕیاڵ مەدرید ، ئێستا بڕیارێكی درووستم داوە لە كاتێكی گونجاودا ، بۆ داهاتووم ئەرسیناڵ هەڵبژاردنێكی باش بوو بۆ من.