ئینگلتەرا

تۆتنهام داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی یوفا ناکات

Yariga App

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز سکاڵا لە دادگا تۆمارناکات و هەروەها داوای پێداچوونەوە ناکات لە یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا دوای بڕیاری دوورخستنەوەیان لە خولی کۆنفرانس.

پێشبینی دەکرا سپێرز سکاڵا تۆماربکات بەڵام وتەبێژێک بەناوی یانەکەوە وتی “نائومێدین لە بڕیارەکەی یوفا بۆ ئەنجام نەدانەوەی ئەو یارییە بەڵام دەبێت بڕیارەکەیان قبوڵ بکەین و سەرنجمان دەخەینە سەر پاڵەوانێتییەکانی دیکە”.

تۆتنهام بەهۆی زۆری تووشبووانی یانەکەی بە کۆرۆنا، تاکلایەنە بڕیاریاندا کۆتا یاری کۆمەڵەکەیان ئەنجام نەدەن لە خولی کۆنفرانس، یوفاش ئەمڕۆ پێی راگەیاندن کەوا ئەو یارییە دووبارەناکرێتەوە چونکە هیچ وادەیەک نەماوە و بە شکست بۆیان هەژمارکراوە، هەر بەو هۆیەوە لە پاڵەوانێتییەکە ماڵئاواییان کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button